حوزه‌یران 03, 2022 20:40 Asia/Tehran
  • ئیمام خومەینی(رە) ڕابەرێکی ناوازە لە ڕوانگەی مامۆستایانی ئایینیی ھەڵکەوتەی ئەفغانییەوە

مامۆستایانی ئایینیی ھەڵکەوتەی ئەفغانستان، ئیمام خومەینی (رە) بە ڕابەرێکی کاریگەرو سەرمەشقێک بۆ تەواوی وڵاتانی ئیسلامی دەنرخێنن.

«سەیید جەواد حسەینی» ڕابەری پارتی دادوگەشەی ئەفغانستان لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕۆڵی ئیمامی کۆچکردووی لە ڕووی بەرز کردنەوەی ورەی موسڵمانان و ڕوون کردنەوەو خەباتی ئوممەتی ئیسلامی لە ھەمبەر ئیستیکباری جیھانی بە کاریگەر نرخاند.

«سەیید عیسا حسەینیی مەزاری» سەرۆکی ڕێکخراوەی کۆمەڵایەتیی «تبیان»ی ئەفغانستانیش لە وتووێژ لەگەڵ ھەمان ھەواڵدەری، سەرنجدانی ئوممەتی ئیسلامیی لە بەرامبەر ئیستیکباری جیھانی بە فەکتەرێکی گرینگی ھزری ئیمام خومەینی(رە) زانی و وتی: لەو سەرکەوتنانەی ئێستای شۆڕشی ئیسلامی و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامیی ورەی دژەئیستیکباریی ئیمام خومەینی(رە)  و پەیڕەو کردنی فەرمایشتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە پاوانخوازییەکانی ئەمریکایە.

لە ڕوانگەی سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی بامیانەوە، ئیمام خومەینی(رە)  ئیسلامی لە پەراوێزەوە ھێنایەوە نێو دەق و کردی بە جەغزێکی سەرەکی.

«سەیید نەسروڵڵا واعیزی» سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی شێعە لە ویلایەتی بامیان بە دەربڕینی ئەمەی کە حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)  بە سنوورو وڵاتێکی تایبەتییەوە بەرتەسک نابێتەوە، وتیشی: ئیمام خومەینی(رە)  کۆتایی بە جیھانی تاکەجەمسەری ھێناو جیھانی ئیسلامی کرد بە ھێزێکی گەورە لە ئاستی جیھاندا.

واعیزی وتیشی: شۆڕشەکەی ئیمام خومەینی(رە)یش بەس ھی وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە، بەڵکو سەرمەشقێکە بۆ تەواوی وڵاتانی ئیسلامی.

سەرپەیڤ