کۆریای باکوور موشەکێکی بالستی تاقیکردەوە
حوزهیران 05, 2022 07:44 Asia/Tehran
کۆریای باکوور لانیکەم مووشەکێکی بالیستی بۆ ئاوەکانی نزیک کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدا، کە نوێترینە لە زنجیرەی تاقیکردنەوە مووشەکەکانی دا.
دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کۆریای باکوور لانیکەم مووشەکێکی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵات هەڵداوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دەریای ژاپۆن.
کۆریای باکوور، یەکێک لە وڵاتە سەربازییەکانی جیهان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین تاقیکردنەوەی سەربازیی ئەنجامداوە، لەنێویشان دا دەیان مووشەکی بالیستی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن.
بیۆنگ یانگ لەمساڵ دا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ باشکردنی بەرنامە مووشەکییەکانی سەرەڕای سزا ئابورییە قورسەکانی سەری.