سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا: وتەکانی ڕێبەری ئێران وزە و ورەی پێمبەخشیوە
حوزهیران 13, 2022 03:24 Asia/Tehran
نیکۆلاس مادورۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا دوای دیدار لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران وتی: وتەکانی ڕێبەری ئێران وزە و ورەی پێمبەخشیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکۆلاس مادرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە پەیامێکی تویتەری دا بە ئاماژە بە دیدارەکەی لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی نووسی: دیدارێکی پڕ لە مەعنەویات و حیکمەتم لە گەڵ ڕێبەری ئێران بوو.
لەو پەیامەدا هاتووە: سپاسی وتەکانی بەڕێزیان ئەکەم. وتەگەلێک کە ورەی من بەرز دەکاتەوە و هێزی پێویستم پێدەدات تاکوو بەردەوام بم لە ڕێگای ئاشتی و برایەتی.