حوزه‌یران 18, 2022 07:12 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئینگلیس دیسان سەردانی ئۆکراینی کردەوە

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئینگلیس دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌ نوێیه‌ی بۆ کیێڤ هه‌وڵدانه‌ بۆ پارسه‌نگکردنه‌وه‌ی باڵانسی هێزی ئۆکرانیا به‌رامبه‌ر به‌ روسیا، ئەویش لە رێگەی راهێنان پێکردنی نزیکه‌ی 10.000 (ده‌ هه‌زار) سه‌ربازی ئەو وڵاتە.

 

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئینگلیس له‌ نوێترین ده‌رکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادمیر زلێنسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیادا و له‌ توویتێک دا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، وڵاته‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی خێرا کار له‌سه‌ر راهێنان پێکردنی نزیکه‌ی 10.000 (ده‌ هه‌زار) سه‌ربازی ئۆکرانیا  ته‌نها له‌ 120 (سه‌د و بیست) رۆژدا ده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئۆکرانیا یه‌کریزیه‌کی زیاتریان پێوه‌دیار بێت و به‌ره‌وپێشچونێکی زیاتریش به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی روسیا تۆمار بکه‌ن.

رۆژی پێنجشەمەش سەرانی فەڕەنسە ، ئاڵمان ، ئیتالیا و رۆمانی کە لە ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپان ، سەردانی کیەفیان کردبوو . 

مسکۆ بە جاران لە بارەی پڕچەک کردنی ئۆکراین لە لایەن رۆژاواوە ھۆشداریداوە . 

 

سەرپەیڤ