حوزه‌یران 23, 2022 22:20 Asia/Tehran
  • ژماری گیانلەدەستداوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ى ئه‌فغانستان بوو بە 1500 کەس

به‌رپرسانى باڵاى ئه‌فغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ژماره‌ى ئه‌وکه‌سانه‌ى به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌ى دوێنێوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 1500 که‌س‌و زیاتر له‌دوو هه‌زار که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.

حکومەتی ئەفغانستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایکردووه‌، تائێستا 1500 کەس بەھۆی بومەرلەرزەکەی دوێنێى باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزاری دیکەش بریندارن.

حکومەتی ئەفغانستان داوا لەوڵاتانی جیھان دەکات ھاوکاری بکەن، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ له‌ئێستادا هه‌ریه‌ک لەقەتەرو ئێران ھاوکارییان گەیاندووەتەوە کابوڵ، بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکیش گوڕی بومەلەرزەکە 6.1 پله‌ بووە.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ بوومەلەرزەیه‌کى بەهێز پارێزگای پاکتیکای سەر سنووری پاکستانى هه‌ژاند.

سەرپەیڤ