وشداری دانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی مەترسیی قات و قڕی و برسیەتی لەیەمەن
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٦٠ هەزارکەس ڕووبەڕووی قات وقڕی و برسیەتی تۆکمە و تەواون.
ستفان دۆجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا لە بنکەی هەمیشەیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٩ ملیۆن کەس لە یەمەن توشی برسیەتین و پتر لە ١٦٠ هەزارکەسیش ڕووبەڕووی قات وقڕی و برسیەتی تۆکمە و تەواون.
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: لەساڵی ٢٠١٥ یانێ لەکاتی دەسپێکرانی پەلاماری هاوپەیمانیی دەسدڕێژکاری سەعودی بۆ سەریەمەن ، برسیەتی لەم وڵاتە گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی. دوجاریک لە درێژەدا هۆشداریشی دا : زیاتر لەهەشت ملیۆن ژن ومنداڵی یەمەنی پێویستیان بە یارمەتیی خوراکە وپانسەد هەزارمنداڵ لە بەر نەبوونی خۆراک توشی ڕەنج و کوێرەوەرین و دیارە بە دەست پێ بوونی ژوئیە ، یونیسێڤ لەوانەیە ناچاربێت چارەسەریی پتر لە پەنجا هەزارمنداڵ کە ڕووبەڕووی باری خراپی خۆراکن ڕابگرێت.
دوجارێک لە درێژەدا کێشە لە یارمەتی گەیاندن بەو یەمەنیانەی .کە پێویستیان بە یارمەتییە بۆ دابەزینی ئاستی بارەبووی دراڤی گەڕاندەوە.
لە دێسەمبەری ڕابردووەوە بەرنامەی جیهانیی خوراک ناچاربوو لە بەر کێشەی دراڤی یارمەتی دانی هەشت ملیۆن یەمەنی لە ڕووی خۆراکەوە کەم کاتەوە و وەک باسیشی دەکرێت ڕەوتی دابەزینی ئەم یارمەتیانە هەروا بەردەوامە.