پسکۆف: ئێران و ڕووسیا مامەڵە بە دۆڵار وەلادەنێن
وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری رووسیا وتی: ئەم وڵاتە هاوڕێی ئێران بەرەبەرە مامەڵە بەدۆڵار وەلادەنێ.
دێمیتری پسکۆف، وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ دوشەممە لەمەڕسەفەری ڤیلادێمیرپوتین ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ ئێران ڕایگەیاند کە دوو وڵات توانایی زۆربانیان بۆهاوکاری لەسەروبەندی دابەزینی کارتێکەری بایکۆتەکانی داسەپاوی ڕۆژئاوا لەدژی خۆیان هەیە . پسکۆف وتی: ڕەوتی چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا، بنەمای گەشتەکەی پوتین بۆ تاران لە چوارچیوەی وتووێژە سێ قوڵیەکانی " ئێران ، تورکیا، ڕووسیا" پێک دینێت.
وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری رووسیا بە راگەیاندنی ئەمە کە تەنیا لە چوارمانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، بارستای ئاڵووێری تیجاری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران سەتی ٣١بەرزبووەتەوە ، ئەم ڕەوتە ی باش وپۆزتێڤ لێکدایەوە.
بەرزبوونەوە ودابەزینی نرخی دۆڵاری ئەمریکا لەساڵانی ئەمدواییە وهەروەها بەرتەسکیەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ دەسڕاگەیشتنی وڵاتانی تر بە دۆڵار بووەتە هۆ گیروکێشەی ئابووریی بۆ وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەدی بێت.