دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409887-دەرکردنی_بڕیارنامەیەک_لە_دژی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_نەتەوە_یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارە ڕژێمی زایۆنی نابێت سەرچاوەی گەلی فەلەستین و بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو تاڵان بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2022 03:07 Asia/Tehran
  • دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارە ڕژێمی زایۆنی نابێت سەرچاوەی گەلی فەلەستین و بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو تاڵان بکات.

 

بەپێی راپۆری ئاژانسی دەنگوباسی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاو، ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕەشنووسی بڕیارنامەیەی پەسەند کرد کە پاکستان بەناوی گروپی ٧٧ (گەورەترین ڕێکخراوی نێوان حکومەتی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی نەتەوە یەکگرتووەکان) و چین پێشکەشی کردووە لەژێر ناوی دەرەنجامە  ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی لەسەر دۆخی ژیانی فەلەستینییەکان لە ناوچە  داگیرکراوەکانی فەلەستین لەوانەش قودس و خەڵکی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو .

بڕیارنامەی ئاماژەپێکراو بە ٤٣ دەنگی بەڵێ و ٤ دەنگی نەخێر و ٤ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا.

ئەم بڕیارنامەیە جەخت لەسەر بنەمای سەروەری هەمیشەیی نەتەوە ژێردەستەکان  دەکات لە سەر سامانە سروشتییەکانیان و نیگەرانی دەردەبڕێت کە ڕژێمی زایۆنی سامانەکانی گەلی فەلەستین و جۆلانی داگیرکراو دەخاتە مەترسییەوە و لەناویان دەبات.

هەروەها لەم بڕیارنامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە شێوەیەکی جددی ڕێگری لە هەوڵەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوامی ژینگەیی و دروستکردنی کەشێکی ئابووری تەندروست لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.