لابردنی عاشورا و نەورۆز لە رۆژژمێری ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە
حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ماتەمینی عاشورا و جەژنی نەورۆزی لە ساڵنامەی ئەو وڵاتەدا لابرد.
ئەم گۆڕانکاریانە لە ساڵنامەی ئەفغانستان تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن حکومەتی تاڵیبانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگە دزەپێکراوەکان دەریدەخەن کە تاڵیبان زۆربەی ڕووداوەکانی ڕابردووی لابردووە و ڕووداوەکانی تاڵیبانی لە شوێنی داناوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان، حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان تازیەداریی عاشورای لە ساڵنامەی فەرمی ئەو وڵاتە لابردووە و چەند بۆنەیەکی پەیوەندیدار بە خۆی لە شوێنی داناوە.
پێشتر ڕۆژی عاشورای حوسێنی (د.خ) لە ساڵنامەی فەرمی ئەفغانستان دا وەک پشووی فەرمی تۆمارکرابوو.
بەپێی ئەم بەڵگەنامەیە، ڕۆژی هاوپشتی ژنان و ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی توندوتیژی دژی ژنانیش لە ساڵنامەی فەرمی ئەفغانستان لابراون.
بەو گۆڕانکاریانەی کە تاڵیبان لە ساڵنامەی فەرمی ئەفغانستاندا کردوویەتی، زۆرێک لەو بۆنانە هەڵوەشاونەتەوە کە لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا هەبوون.