نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 200 دۆلار
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی پێشبینى بهرزبونهوهیهکى بهرچاوى نرخی نهوت دهکاتو ئاشکرایدهکات، "بەرمیلێک نەوت دەگاتە 200 دۆلار".
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لهڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوه، پێدەچێت ئەو سزا نوێیانەی یەکێتیی ئەوروپاو بەریتانیا لەسەری ڕێککەوتوون بۆئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەسەر ڕوسیایدا بیسەپێنن، ببێتە هۆی زیاتر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لەبازارە جیهانییەکاندا.
ڕۆژنامەکە نوسیویەتی:"ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی زۆر پشتیان بەسەپاندنی سزای ئابوریی بەسەر ڕوسیادا بەستووە بەهۆی ئەو لەشکرکێشیەی بۆ سەر ئۆکرانیا کردوویەتی، بەڵام یەکێک لەڕەگەزە سەرەکییەکانی ئەو ستراتیژە سنوردارکردنی هەناردەی نەوتی ڕوسیایەو پێدەچێت ببێتە هۆی دروستکردنی ناڕەحەتییو زیانگەیاندن بەخەڵکی ئاسایی وڵاتانی دیکە".
ئهوهشى باسکردوه، "بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا زیانێکی زۆریان بەئابووریی خۆیان گەیاندووە بەبێئەوەی بتوانن داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڕوسیا کەمبکەنەوە".