پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەی قاعیدە لەلایەن بایدن
ئێوارەی دووشەممە بە کاتی کابول جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا، پشتڕاستکردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کە بەهۆی دووبارە توشبونەوە بە نەخۆشی Covid-19 لە کەرەنتینەدایە، لە وتارێکی کۆشکی سپی دا گوتی : ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی گروپی قاعیدە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکییەکانی کوشتبوو لە هێرشە جیاوازەکاندا، لە ئەفغانستان بە دەستی ئێمە کوژرا .
سهرۆکی ئهمریکا ڕایگهیاند که ئهلزهواهیری ڕۆڵی ههبووه له پلاندانان بۆ هێرشهکهی 11ی ئهیلولی 2001 و وتی: "بۆ دهیان ساڵ ئهو داڕێژهری هێرشهکان بۆ سهر ئهمریکییهکان بوو".
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕوونیکردەوە کە کۆمەڵگەی هەواڵگری ئەمریکی ناسنامەی ئەلزەواهیرییان ئاشکرا کردووە کە سەرەتای ئەمساڵ گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی شاری کابولی ئەفغانستان.
بایدن بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو ڕێگەی بە هێرشە وردەکە داوە بۆ لەناوبردنی ئەلزەواهیری، ئیدیعای کرد کە هیچ کام لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەلزەواهیری و خەڵکی مەدەنی زیانیان پێنەگەیشتووە.
ئەیمەن زەواهیری دووەم و دوایین سەرکردەی تۆڕی قاعیدە کە بایدن پشتڕاستی کردەوە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کوژراوە، لە ساڵی ٢٠١١وە جێگەی ئوسامە بن لادنی گرتبووەوە .