له‌ماڵه‌که‌ى تره‌مپ به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى دۆزرانەوە و دەستیان به‌سه‌ردا گیرا
وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دواى لێکۆڵینه‌وه‌کانى کارمەندانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بى ئاى) لەماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنیدا.
وه‌زاره‌تى دادی ئەمریکا باسى له‌وه‌شکردووه، "کارمەندانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ دەستیان بەسەر 11 گروپ بەڵگەنامەی نھێنی دا گرتوە، بەشێک لەو بەڵگەمانەش که لەماڵەکەی ترەمپ لەویلایەتی فلۆریدا دەستیان بەسەرداگیراوه، لەلیستی بەڵگەنامە زۆر نھێنیەکاندان، ڕەنگە ئەوەش ھۆکارێک بێت بۆ ئەوەی نوێنەرانی داواکاری گشتیی بگەنە ئەو بڕوایەی ترەمپ یاسای سیخوڕیی پێشێلکردوە".
لەبەرامبەر ئه‌و زانیارییانه‌دا دۆناڵد ترەمپ هاتهدهنگو ڕایگەیاند، ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لەماڵەکەیدا دەستیان بەسەرداگیراوە نھێنی نەبوونو دەکرا ھەر کاتێک داوابکرانایە ئامادەبوو ڕادەستیان بکات.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه پێشتر میدیاى ئه‌مریکیى بڵاویکردبۆوه، ئەو بەڵگەنامانەی لەماڵەکەی ترەمپ دا دەستیان بەسەرداگیراوە پێدەچێت پەیوەندییان بەدۆسیەی ئەتۆمییەوە ھەبێت.