زیادبوونی ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی پایتەختی ئەرمینیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410449-زیادبوونی_ژمارەی_بریندارانی_تەقینەوەکەی_پایتەختی_ئەرمینیا
ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بازاڕی سورمالۆ لە پایتەختی ئەرمینیا گەیشتە ٥١ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2022 04:25 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی پایتەختی ئەرمینیا

ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بازاڕی سورمالۆ لە پایتەختی ئەرمینیا گەیشتە ٥١ کەس.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە بەهۆی ئەم تەقینەوەیە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٣٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

هایک کۆستانیان، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی باری نائاسایی ئەرمینیا بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی راگەیاندووە، تا ئێستا ٥١ کەس لە تەقینەوەکەدا برینداربوون.

تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەک لە بازاڕی سورمالۆ ڕوویداوە کە یارییە ئاگرینەکانی تێدا فرۆشراوە. ئەم بازاڕە دەکەوێتە باشووری شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا.

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی نەناسراو لە ژێر پاشماوەکان گیریان خواردووە، ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبێت.