گۆترێش داوای کرد خۆراک و کوودی ڕووسیا بگاتە بازاڕەکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410580-گۆترێش_داوای_کرد_خۆراک_و_کوودی_ڕووسیا_بگاتە_بازاڕەکانی_جیهان
 سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  داوای هاوکاریی حکومەتەکان و کەرتی تایبەتی کرد بۆ گواستنەوەی ئەو خۆراک و پەینە کیمیاییەی کە لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی مانگی ڕابردوو (حوزه یران لە ئەستەنبوڵ) .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2022 03:08 Asia/Tehran
  • گۆترێش داوای کرد خۆراک و کوودی ڕووسیا بگاتە بازاڕەکانی جیهان

 سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  داوای هاوکاریی حکومەتەکان و کەرتی تایبەتی کرد بۆ گواستنەوەی ئەو خۆراک و پەینە کیمیاییەی کە لەلایەن ڕووسیاوە بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازاڕەکانی جیهان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی مانگی ڕابردوو (حوزه یران لە ئەستەنبوڵ) .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەنتۆنیۆ گۆترێش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ گوتی ، دیوەکەی تری ئەم پاکێجە (رێککەوتن بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان) دەستڕاگەیشتنی بێ بەربەستی خۆراک و کوودی رووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهانیە ، کە لەژێر گەمارۆدا نییە .

جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوکاریی هەموو حکومەتەکان و کەرتی تایبەت گرنگە بۆ گواستنەوەی ئەو کەرەستانە بۆ بازاڕ.

بە گوتەی گۆتێرێش؛ گواستنەوەی زیاتری خۆراک و کوودی بەرهەم هێنراو لە ئۆکرانیا و ڕووسیا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هێورکردنەوەی زیاتری بازاڕی کاڵاکان و کەمکردنەوەی نرخی بەکاربەر.