رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا سێ کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410808-رووداوێکی_تەقەکردن_لە_ویلایەتی_ئۆریگۆنی_ئەمریکا_سێ_کوژراوی_لێکەوتەوە
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە مۆڵێکی شاری بێند سەربە ویلایەتی ئۆریگۆن باکووری رۆژئاوای ئەمریکا، لانیکەم سێ کەس کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2022 11:41 Asia/Tehran
  • رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا سێ کوژراوی لێکەوتەوە

لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە مۆڵێکی شاری بێند سەربە ویلایەتی ئۆریگۆن باکووری رۆژئاوای ئەمریکا، لانیکەم سێ کەس کوژران.

 

تۆڕی CNN بڵاوی کردەوە، پۆلیس رایگەیاندووە کە لە ئاکامی رووداوەکەدا، سێ کەس کوژراون کە تۆمەتبارەکەیشیان لەنێودایە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە کە تۆمەتبارەکە، سەرەتا لەنێو گەراج دەستی کردووە بە تەقەکردن و کەسێکی لەوێ پێکاوە، دواتر کەسەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێ گیانی سپاردووە.

تۆمەتبارەکە دواتر بەردەوام بووە لە تەقەکردن و چووەتە ناو کۆگایەک و لەوێش کەسێکی کوشتووە، مەزەندەی ئەوەیش دەکرێت کەسێکی دیکە کە تەرمەکەی لەنێو کۆگاکە دۆزراوەتەوە تۆمەتبارەکە بێت.

دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کە چەند کەسێکیش تیایدا برینداربوون.

لە ئەنجامی ئازادبوونی ھەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا کە لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی چەکسازیدایە ، ھەر ساڵ سەدان کەس لە ئەمریکا دەکوژرێن.