گۆرباچۆف دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئاب 30, 2022 22:04 Asia/Tehran
میدیاکانی ڕووسیا شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی گیان سپاردنی «میخائیل گۆرباچۆف» دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوویان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میخائیل گۆرباچۆف» لە تەمەنی ٩٢ ساڵی دا لە نەخۆشخانەی مۆسکۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو لە مێژ بوو توشی نەخۆشیی ھاتبوو.
«میخائیل گۆرباچۆف» لە دایک بووی دووھەمی مارسی ١٩٣١، ھەشتەمین و دوایین ڕێبەری سۆڤیەتی پێشوو بوو کە لە ساڵی ١٩٨٥ ھەتا ١٩٩١ سکرتاریەتی گشتیی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووی لە ئەستۆ بوو.
سەرپەیڤ