ئه‌یلوول 04, 2022 17:10 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا: ئێمە پابەندین بە سیاسەتی چینی یەکپارچە

 بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا سەرەڕای گرژییەکانی ئەم دواییە لەسەر پرسی تایوان ، سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە چین و پابەندبوون بە بنەمای "چینی یەکپارچە" ناگۆڕێت .

بەپێی بنەمای "یەک چین" هەر وڵاتێک پەیوەندی فەرمی لەگەڵ پەکین هەبێت مافی ئەوەی نییە پەیوەندی فەرمی لەگەڵ تایوان هەبێت؛ ئەمەریکا لەسەر بنەمای ئەم بنەمایە ڕێککەوتنە فەرمییەکانی لەگەڵ چین ئەنجام دەدات لەبری تایوان، بەڵام لە هەمان کاتدا، پەیوەندییە "نافەرمیەکانی" لەگەڵ تایوان بەردەوام بووە و نوێنەری "نافەرمی" بۆ ئەم ناوچەیە دەنێرێت.

بەپێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا، "دۆمینیک پۆرتێر"، بەرپرسی باڵای لقی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هیچ بوارێک بۆ گفتوگۆکردن نییە و وتی: سیاسەتی "یەک چین"ی یەکێتی ئەوروپا وەک خۆی ماوتەوە . 

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی ئەوروپا رەتیکردەوە هیچ بەرنامەیەکی رێککەوتنی دوو قۆڵی لە بواری وەبەرهێنان لەگەڵ تایواندا هەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا وەبیری هێنایەوە کە کۆمپانیاکانی تایوانی ئەگەری وەبەرهێنانیان لە ئەوروپا هەیە.

پەکین پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی لە جیهاندا تەنها یەک وڵاتی چین ھەیە.

هەروەها دوورگەی تایوان ناوچەیەکی سەر بە چینە و کۆماری گەلی چین بە تاکە حکومەتی یاسایی چین دادەنرێت. پرەنسیپی "یەک چین" مەرج و بناغەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هاوکاری دۆستانە لە نێوان چین و وڵاتانی جیهان.

سەرپەیڤ