ئه‌یلوول 05, 2022 07:24 Asia/Tehran
  • پێسکۆڤ: مەرجەکانی ڕووسیا بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە

 وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند  مەرجەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا نەگۆڕاوە و داوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تاس، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، بە ئاماژە بەو بابەتە ،  باسی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی  گەڕاندەوە بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی  کە ڕووسیا دەخوازێت.

دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەپێی پلان بەردەوامە و هەموو ئامانجەکان بەدی دەهێنێت.

سەرپەیڤ