کوبا: ڕژێمی زایۆنی سەقامی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەخاتە مەترسییەوە
وهزیری دهرهوهی کوبا هێرشهکانی ڕژێمی داگیرکهری زایۆنیی وەک هۆکاری کەوتنە مهترسیی سهقامی ناوچهی ڕۆژاوای ئاسیا ڕاگهیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، «برۆنۆ رۆدریگێز» وەزیری دەرەوەی کوبا بە توندی ئیدانەی هێرشە نوێیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق و بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پایتەختی سووریای کردو ڕایگەیاندکە،هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و سەقامی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا دەخاتە مەترسییەوە
وەزیری دەرەوەی کوبا لە درێژەی قسەکانی جەختی لە پشتیوانی و هاوسۆزیی ئەم وڵاتە لەگەڵ حکومەت و گەلی سووریا کردەوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی گەلێک جار هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە لە زۆربەی ئەو هێرشانەدا بە هۆی شوێنگرتنی دەستبەجێی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، زۆربەی ئەو ھێرشانە پوچەڵ کراونەتەوە.