حەفتاوحەوتەمین لوتکهی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نهتهوه یهکگرتوهکان دەستی پێ کرد
حەفتاوحەوتەمین لوتکهی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نهتهوه یهکگرتوهکان بە بەشداریی سهرۆک و رێبهرانی زیاتر له ١٣٠ وڵاتی جیھان له نیویۆرک دهستیپێکرد و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەبارەی دۆخی جیهان و بەردەوامی قەیرانەکان هۆشداریی دا.
لە حەفتاوحەوتەمین لوتکهی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نهتهوه یهکگرتوهکان دۆسییەکانی جەنگ، ئاوارەکان، قەیرانی خۆراک، برسیەتی، قەیرانی وزە، گۆڕانی کەشوا و چەند دۆسییەکی دیکەی جیهانی تاوتوێ دەکرێن.
«ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش» ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دا وتارێکی ئاراستە کردو ڕایگەیاند: نەبوونی دیالۆگ جیهان بەرەو قۆناغێکی سەختتر دەبات، لە ئێستادا قەیرانەکان لە زیادبوندان و چارەسەرکردنیان ئاسان نیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دابەشبونی زیاتری ژیۆپۆلەتیک لە بەرژوەندیی دیموکراسی و وڵاتاندا نیە، ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەجۆرێکن کە خەریکە لە هەندێک شوێن ژیان نامێنێت، بۆیە دەبێت هەوڵ بدرێت رێگری لە بڕینەوەی دارو تێکدانی سروشت بکرێت، بەتایبەت کە لەئێستادا مامەڵەیەکی زۆر خراپ لەگەڵ ژینگەدا دەکرێت.
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان جەختی لەوەش کردەوە کە، دەبێت هەموان لە هەوڵی کەمکردنەوەی هەژاری و برسییەتیدا بن، لە ئێستادا گرانبونی سوتەمەنی دەبێتاە ھۆی ئەوەی کە لەماوەی داهاتوودا قەیرانی سوتەمەنی زیاتر دروست ببێت.
«ئەنتۆنیۆ گۆتریش» ئاماژەی بەوەش کرد کە، تاوەکو دێت نایەکسانی لە جیهاندا زیاتر دەبێت و لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورەین.
ناوبراو له درێژەی وتارەکەی دا گەییشتن به ڕێککەوتنی ناڤۆکیی له گەڵ ئێران به «هێشتا دژوار» ناوبردو وتیشی: کۆنفرانسی پێداچوونەوەی پەیمانی ڕێگرتن لە پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکیش نەیتوانی به کۆدەنگیمان بگەیەنێت.
گۆتێرێش وتیشی: سۆشیال میدیا کە لەسەر بنەمای توڕەیی و سەرھەڵدان پارە پەیدا دەکەن زیانێکی بێ وێنەی بە کۆمەڵگاکان گەیاندووە و بڵاوبوونەوەی درۆ و ڕق و کینەو توندوتیژی بە تایبەت دژی ئافرەتان و چینە لاوازەکانی کۆمەڵگا ڕووی لە زیاد بوون ناوە.