تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 06:31 Asia/Tehran
  • کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمانی ئۆکرانیا

 وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە و لەشکەریانی دۆنباسی لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، رۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا و سوپای ناوچەی دۆنباس، وێڕای کشانەوە لە پێگە بەرگرییەکانیان لە شاری لیمان، لە پێگەیەکی باشتردا جێگیر بوون.

لەم بەیاننامەیەدا هێزەکانی ڕووسیا لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکاندا لە ئۆکرانیا ٥ تانک و ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکاندووە و ٢٠٠ سەربازی ئۆکراینی کوژراون.

شەڕی ئۆکرانیا بە هەموو لێکەوتە سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت فەرهەنگییە بەرفراوانەکانیەوە پێی ناوەتە هەشتەمین مانگی خۆیەوە و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.

سەرپەیڤ