ماریا زاخارۆڤا: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵنەری تێکدانی لە نۆرد ستریم ئاشکرا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411866-ماریا_زاخارۆڤا_وەزیری_دەرەوەی_ئەمریکا_پاڵنەری_تێکدانی_لە_نۆرد_ستریم_ئاشکرا_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ حکومەتی ئەمریکای وەک هۆکاری تێکدانی هێڵەکانی گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم دەستنیشان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2022 03:09 Asia/Tehran
  • ماریا زاخارۆڤا: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵنەری تێکدانی لە نۆرد ستریم ئاشکرا کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ حکومەتی ئەمریکای وەک هۆکاری تێکدانی هێڵەکانی گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم دەستنیشان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی "ریانۆڤستی"، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا  (دووشەممە) ڕایگەیاند، کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانەکانی دا سەبارەت بەم ڕووداوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانی بە تێکدانی ناوە لە نۆرد ستریمدا.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "بلینکن بە ئاشکرا و بەبێ بچووکترین گومانی لەبارەی پاڵنەرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بۆ لەناوبردنی بۆرییەکانی گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم ١ و نۆرد ستریم ٢ قسەی کرد".

ئەم دیپلۆماتە ڕووسییە وەبیری هێنایەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوشانە کەنەدییەکەی، میلانیا جۆلی، سەبارەت بە زیادبوونی بەرهەمهێنانی "گازی شل" لە ئەمریکا قسەی کردووە و ئیدیعای کرد کە ئێستا واشنتۆن بووەتە دابینکەری سەرەکی گاز بۆ ئەوروپا.