ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411903-ڕێککەوتنی_ئۆپێک_پڵەس_سەبارەت_بە_کەمکردنەوەی_بەرهەمهێنانی_نەوت
وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پڵەس سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر، لەسەر ئەوە رێککەوتن کە لە دوای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە زۆرترین دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت ئەنجام بدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2022 17:52 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پڵەس سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر، لەسەر ئەوە رێککەوتن کە لە دوای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە زۆرترین دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت ئەنجام بدەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٢٣ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی لە ٣٣هەمین کۆبوونەوەی مانگی نۆڤەمبەردا بڕیاریان داوە پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی وڵاتانی ئەندام لە ڕۆژێکدا ٢ ملیۆن بەرمیل کەم بکەنەوە.

ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی پێشوودا بەرهەمی نەوتی خۆی بە ڕێژەی 100 هەزار بەرمیل کەمکردبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٩٣ دۆلار بەرزبووەوە. شرۆڤەکارانی سیتی بانک رایانگەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەگەڵ کەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە دەتوانێت ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس توڕە بکات.