ڕاگەیاندنی ئامادەیی چیچان بۆ ناردنی ٧٠ هەزار سەرباز بۆ ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411940-ڕاگەیاندنی_ئامادەیی_چیچان_بۆ_ناردنی_٧٠_هەزار_سەرباز_بۆ_ئۆکرانیا
سەرۆکی چیچان ئامادەیی ٧٠ هەزار سەربازی دیکەی ڕاگەیاند بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ ناوچە جەنگییەکانی ئۆکرانیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2022 08:21 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئامادەیی چیچان بۆ ناردنی ٧٠ هەزار سەرباز بۆ ئۆکرانیا

سەرۆکی چیچان ئامادەیی ٧٠ هەزار سەربازی دیکەی ڕاگەیاند بۆ ڕەوانەکردنیان بۆ ناوچە جەنگییەکانی ئۆکرانیا.

ڕەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆکی چیچان لەم دواییانەدا وتی: سێ کوڕە تازەلاوەکەی بەم زووانە پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکەن لە ئۆکرانیا. بە وتەی قەدیرۆڤ، تەمەنی گەنجی نابێت ڕێگری لە ڕاهێنانی بەرگریکارانی نیشتمان بکات، ئەگەر ئاشتیت دەوێت، ئامادەکاری بۆ شەڕ بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕۆژی شەممە، ڕەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆکی چیچان، بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری خۆسەری چیچان دژی بەها دژە ئایین و دژە ئایینییەکانی ئەوروپییەکانە، جەختی کردەوە: چیچان ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەیتانپەرستەکان و لایەنگرانیان لە هەر شوێنێکی جیهان.

  قەدیرۆڤ ئاماژەی بەوەدا: لە ئێستادا ١٠ هەزار چەکداری چیچان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی ڕووسیا دەکەن لە ئۆکرانیا، ٧٠ هەزار چەکداری دیکەش ئامادەن ئەگەر پێویست بکات بەشداریی بکەن.