هەڵکشانی ئاستی تاوانکاری لە ئەمریکا دا
زۆربەی ئەمریکاییەکان لەو باوەڕەدان کە ڕێژەی کەتن و تاوان لەم ساڵەی زایینیدا لە وڵاتەکەیان گەلێک زیاتر بووە
سی ئن ئن شەوی سێشەممە راشکاوانە ڕایگەیاند ؛ بە پێی ڕاپرسیی ڕێکخراوی شرۆڤە و ڕاوێژی گالووپ کە ڕۆژی هەینی 27 ئۆکتۆبر (5 گەڵاڕێزان) بڵاو کرایەوە، زیاتر لە نیوەی ئەو ئەمریکاییانەی پرسیاریان لێکراوە (56%) وتوویانە کە ڕێژەی کەتن و تاوان لە شوێنی ژیانی ئەواندا لە چاو ساڵی رابردوو زیاتر بووە.
ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی دووهەزار و بیست و یەک، سەتی یازدە هەڵکشاوە و لە چاو ساڵی 2020، 18% زیاتر بووە و بانترین ڕێژەیەکە کە تا ئێستا لە ماوەی پێنج دەیە ڕاپرسی سەبارەت بەم پرسیارە لە لایەن ڕێکخراوی گالووپەوە تۆمار کراوە.
نیگەرانی ئەمریکاییەکان بەرامبەر بە زیاتر بوونی رادەی تاوان و کەتن لە شار و گەڕەکیان گەلێک زیاتر بووە.
ئەمریکاییەکان ئەمساڵ زیاتر لە ساڵی 2021 نیگەرانی کوشتن، دەسدرێژیی جنسی و پەلامادرانیان لە نێو ئۆتۆمبیل و یان ماڵەکەیاندان.