بەرزبوونەوەی خەرجی مانگانەی کارەبا لە ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412556-بەرزبوونەوەی_خەرجی_مانگانەی_کارەبا_لە_ئەورووپا
ئامارەتازەکان لەمەڕ هەڵاوسان و خەرجی سووتەمەنی دەری دەخات قەیرانی وزە لە ئەورووپا کە بە هۆی شەڕی ئۆکڕاین سەرئ هەڵداوە تا ٢٠٢٣ خراتر دەبێ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2022 08:44 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی خەرجی مانگانەی کارەبا لە ئەورووپا

ئامارەتازەکان لەمەڕ هەڵاوسان و خەرجی سووتەمەنی دەری دەخات قەیرانی وزە لە ئەورووپا کە بە هۆی شەڕی ئۆکڕاین سەرئ هەڵداوە تا ٢٠٢٣ خراتر دەبێ

لە دەسپێکی شەڕی ئۆکڕاینەوە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە هەوڵدان قەیرانی سووتەمەنی لەبەر بایکۆتی روسیا چارەسەرکەن. 

بەرلەشەڕەکە ٢٧ وڵاتی ئەوروپا بۆ ٤٠٪ی گاز و ٣٠٪ی نەوتی رووسیا چاویان لە دەستی مۆسکۆ بوو ئێستاش بە هۆی کەمیی پاشەکەوتی وزە پارەی کارەبا لە ئەوروپا سێ هێندەی جارانە.

بە گوێرەی راپۆڕتی سێشەمەی ماڵپەڕی بڵاڤۆکی ئابوری فۆرچون لە نیۆیۆرک قەیرانی ئابوری لە ئەورووپا تازە دەستیپێکردووە چونکو داتاکانی هەڵاوسان باس لە زستانێکی سەخت دەکەن.

ماڵپەڕەکە هەروەها نوسیویەتی بە پێی راگەیەندرانی رێکخراوی ئاماری ئورووپا  یۆرۆستات نرخی کارەبا لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئۆکتۆبردا گەیشتە ١٠.٧٪ لە ‌‌کاتێکدا لە مانگی رابردوودا ٩.٨٪ بووە.

دەڵێن ئەو هەڵکشانی نرخە بۆتە هۆی سەرسامی ئابووریزانانی بانکی ئەمریکا و ئەوان چاوەڕێی دابەزین بوون.

ئەو ڕاپۆرە دەشڵێ سەرباری هەوڵی وڵاتانی ئەورووپا بۆ دابەزاندنی نرخ و دابینکردنی پێداویستی زستان بەڵام نرخی وزە لە مانگی رابردوو لەچاو پارەکەی خۆی سەتی ٤٢ بەرزبۆتەوە.

ماڵپەرەکە رایگەیاندووە سەرباری ئەوەی ئەورووپاییەکان لە هەوڵی دابەزاندنی هەڵاوسان و دابینکردنی وزە و زاڵبون بەسەر قەیرانەکەدان لێ شارەزایانی ئابوری دەڵێن ئەوە سەرناگرێ.