بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیەکانی گەردەلوولەکەی نیۆیۆرک بۆ ٢٥ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413872-بەرزبوونەوەی_ڕێژەی_قوربانیەکانی_گەردەلوولەکەی_نیۆیۆرک_بۆ_٢٥_کەس
بەرپرسانی ویلایەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا سەر لە ئێوارەی دوێنێ دوشەم ڕایانگەیاند کە قوربانیەکانی گەردەلوولە جستانی و سەهۆڵبەندان لەو ئیالەتە گەیشتە ٢٥ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2022 12:40 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیەکانی گەردەلوولەکەی نیۆیۆرک بۆ ٢٥ کەس

بەرپرسانی ویلایەتی نیۆیۆرکی ئەمریکا سەر لە ئێوارەی دوێنێ دوشەم ڕایانگەیاند کە قوربانیەکانی گەردەلوولە جستانی و سەهۆڵبەندان لەو ئیالەتە گەیشتە ٢٥ کەس.

کاربەدەستانی ویلایەتی نیۆیۆرک وریایی دا کە قوربانیەکانی گەردەلوول و سەهۆڵبەندانەکەی ئەمریکا لەبەر تۆف و کڕیوەی دژواری جستان پەرە دەستێنێ و ڕێژەی قوربانیەکانی لە ئاگاداریەکانی داهاتوو ئاپدەیت دەکرێتەوە.

بەوتەی ئەو بەرپرسانە شەپۆلی تۆف و کڕێوەی سەخت لە ویلایەتی نیویۆرک تا کۆتایی هەفتەش زۆرتر دەبێ.

کەناڵی بی سی نیوزیش ڕایگەیاند کە بەرینی و بەربڵاوی ئەو گەردەلوولە جستانیە تاڕادەیەک بێ وێنەیە و لە ڕوبارێکی گەورەی نزیک سنوری کەنەدا تاکوو ڕیۆگراندە لە سنوری میکزیک درێژ دەبێتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە دەڵی زۆرتر لە شەست لە سەدی سەرجەمی خەڵکی ئەمریکا لەژێر کاریگەری ئەو گەردەلولەدان و وریایی دان و ڕاسپاردەی کەش و هەوا پەیوەندیدار بە گەردەلولیان وەرگرتوە.

زۆر لە سەردانە کریسمەسیەکانیش هەر لەبەر ئەو باهۆزە و خراپی باری کەش و هەوا هەڵوەشێندراوەتەوە.