سەرۆکی پەرلەمانی ئینگلیز: بەریتانیا گاڵتەجاڕی هەموو جیهانه
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413901-سەرۆکی_پەرلەمانی_ئینگلیز_بەریتانیا_گاڵتەجاڕی_هەموو_جیهانه
سەرۆکی پەرلەمانی ئینگلیز وتی: ئاڵۆزی و بشێوی سیاسی لە پارتی دەسەڵاتدار، بەریتانیای کردە گاڵتەجاڕی هەموو جیهان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2022 07:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئینگلیز: بەریتانیا گاڵتەجاڕی هەموو جیهانه

سەرۆکی پەرلەمانی ئینگلیز وتی: ئاڵۆزی و بشێوی سیاسی لە پارتی دەسەڵاتدار، بەریتانیای کردە گاڵتەجاڕی هەموو جیهان.

«لیندزی هۆیل» سەرۆکی پەرلەمانی ئینگلیز بە ئاماژە بە ڕووخانی دوو حکومەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2022 وتیشی؛ ئینگلیز ئیستایش هەر زەبر و زیانەکانی هەڵوەشانەوەی کابینەکانی «بوریس جانسۆن» و «لیز تراس»ی بۆ قەرەبوو نەکراوەتەوە.

ئینگلیز لەم ساڵەی زایینیدا زیاترین کێشە و گرفتی سیاسی بە خۆیەوە بینی کە لە مێژووی هاوچەرخی ئەم وڵاتەدا لەوێنەی نەبووە.

"بووریس جانسۆن"ی سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئینگلیز لەبەر پێشێلکردنی بەرتەسکیی کۆرۆنایی و دەسنیشان کردنی کەسایەتی گەندەڵ بۆ پۆستی حکومی، بەرامبەر بە گوشاری بیر و ڕای گشتی بەچۆکدا هات و پاش دەسپێبوونی شاڵاوی وازلەکارهێنان و کشانەی ئەندامانی پارتەکەی لەوان چەن وەزیری کابینە، لە ئاکامدا لە حەوتی ژولای وازی لە سەرۆکایەتیی پارتی پارێزکار هێنا.

پاش وازلەکارهێنانی جانسۆن، لیز تراس سەرۆکایەتی پارتی پارێزکاری گرتە دەست، بەڵام بەرنامە ئابوورییە هەراسازکەرەکەی و هەروەها بشێویی دراویی سەرچاوەگرتوو لەو بەرنامەیە بووە هۆی ئەوەی کە کابینەکەی تراس تەنیا 44 ڕۆژ بخایەنێت.