کانونی دوھەم 03, 2023 12:25 Asia/Tehran
  • کۆنفرانسی ڕێزلێنان لە شەهید سولەیمانی لە شاری لاهوری پاکستان

نەریتی ڕێزنان لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری لاهوری پاکستان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ژانویەی ٢٠٢٣ ڕێککەوت لەگەڵ ١٣ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆژی جیهانیی خۆڕاگرییە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە نەریتی یادی سێهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی سەرداری سەرفرازی ئیسلام، سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی، لەسەر ئەرکی یانەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاهور، ناوەندی پارێزگای پەنجابی پاکستان بەڕێوەچوو.

لە پەراوێزی ئەم نەریتەدا، بە ئامادەبوونی کونسولی گشتی و بەرپرسی یانەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان و کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی ئەم وڵاتە، پەردە لە سەر کتێبی "سەیرو سولوکی قوتابخانەی سولەیمانی" لە نووسینی "محەمەد جەواد ڕودگەر" کە بەم دواییە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئوردو، لادرا.

«میهران مووەحیدفەر» سەرکونسولی نوێی ئێران لە لاهور وتی: شەهید سولەیمانی نوێنەری مرۆڤە خۆنەویست و فیداکارەکان بوو کە بۆ پاراستنی ژن و منداڵان لە ھەمبەر هێرشی تیرۆریستیی ئیستکباری جیهانی، گیانی پاکی بەخت کرد.

«جەعفەر ڕۆناس» بەرپرسی یانەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاهوریش وتوویەتی: سەردار سولەیمانی نەتەوەیی ترین سیمای ئێرانە و ناو و ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامدا دەیسەلمێنێت کە سولەیمانیی ئازیز  «ئوممەتی ترین سیمای جیهانی ئیسلام»یشە.

سەرپەیڤ