ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا: ناتۆ ئامرازێکە بۆ ڕێ و شوێن دیاری کردنی ئەمریکا بۆ ئەوروپا
نوێنەری ئێرلەندا لە پەرلەمانی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە واشێنگتۆن بە دامەزراندنی ناتۆ ئەوروپای خستووەتە ژێر ڕکێفی ئیمپریالیزمی ئەمریکییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، "میک واڵاس"، نوێنەری ئێرلەندا لە پەرلەمانی ئەوروپا، بەرامبەر بەوەی کە سەرکردەکانی ئەورووپا کێرکوێرانە شوێنی ئەمریکا دەکەون و شەڕی ئۆکرانیا درێژ دەکەنەوە، ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی: وا ھەڵدەگرێ سیاسەتمەدارانی ئەوروپی بەس نوێنەرایەتیی گەلانی خۆیان بکەن ، نەک نوێنەرایەتیی ناتۆو کۆگاکانی پیشەسازیی سەربازی.
ناوبراو هاوکات وێنەیەکی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەمریکا و ناتۆی بڵاوکردەوە و وتیشی: ئەمریکا ناتۆی پێکهێناوە بۆ ئەوەی بتوانێ وڵاتانی ئەوروپا بکاتە خزمەتکاری هەژموونیی خۆی.
واڵاس بە ڕەخنەگرتن لە بەردەوامیی شەڕ لە ئۆکرانیا جەختی لەوە کردەوە کە، خەڵک ئاشتی و کۆتایی هێنان بەم شەڕە بریکارانەیەی ئەمریکا و ناتۆیان دەوێت.
پێشتر «زۆران میلانۆڤیچ»ی سەرۆکی کرواتیاش وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ناتۆ و ئەمریکا وتبووی کە، لە ئۆکرانیا لەگەڵ سەرقاڵی شەڕی بریکارانە لەگەڵ ڕووسیان.