شوبات 18, 2023 21:50 Asia/Tehran
  • ئەورووپاییەکان بەنیازی پارچەپارچە کردنی ڕووسیان

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە، پۆڵندا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی هەوڵ بۆ پارچەپارچە کردنی ڕووسیا دەدەن.

«ڤاسیلی نێبێنزیا» نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا وتی:  پۆڵنداو وڵاتانی باڵتیک هەوڵ بۆ پارچەپارچە کردنی ڕووسیا و دەسگرتن بە سەر سەرچاوە سرووشتییەکانی دا دەدەن.

«ڤاسیلی نێبێنزیا» وتی: پۆڵندییەکان و وڵاتانی تازە دامەزراوی  ئەورووپیی دیکە ئیتر تەنانەت هەوڵی ئەوەش نادەن پیلانەکانیان بۆ پارچەپارچە کردنی ڕووسیاو دەسگرتن بەسەر سەرچاوە سرووشتییەکانی دا بشارنەوە.

«نێبێنزیا» لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا وتیشی: ولاتانی ئەورووپیی هاوپەیمانی ئەمریکا تەنیا بیر لە زەبرلێدان لە ڕوسیا و لاواز کردنی ئێمە دەکەنەوەو بەردەوام پارچە پارچە کرانی ڕووسیایان مێشکدایە.

کەمتر لە دە ڕۆژ لەمەوبەریش «نێبێنزیا» وتبوی کە لەبەر تەگەرەنانەوەی ڕۆژاواییەکان، هەناردەی مادەی خۆراکی لە ڕووسیاوە بۆ وڵاتانی دیکە ئێستایش هەر کێشە و گرفتی هەیە.

«ڤاسیلی نێبێنزیا» دیپلۆماتی باڵای ڕووسیا هۆی ئەم مەسەلەیەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە دەسبەسەرداگرتن و موڵەتە گشتییە دەرکراوکان  لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بۆ کەل و پەل و شت و مەکی ڕووسی هەموو ساختەیە و ڕێگا بە هەناردە کرانی بەرهەمەکانی ئەم وڵاتە نادەن.

«نێبێنزیا» لە درێژەدا وتیشی کە زیاتر لە نیوەساڵێک بە سەر واژۆ کرانی تەبایی نامەی نێوان ڕووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا تێدەپەڕێ، بەم حاڵەشەوە تەنانەت یەک دانەوێڵەو هیچ کودێک لەم ڕێگایەوە هەناردە نەکراوە.

بە وتەی ئەم دیپلۆماتە ڕووسیە، ئەم مەسەلەیە لە کاتێکدایە کە بە پێی دان پێدانانی هەمووان، داخواز و پێویستیی بە بەرهەم و بەر و بووی ڕووسی گەلێک زۆرە.

«نێبێنزیا» وێڕای ڕەخنە گرتن لە ستراتژیی بایکۆتی وڵاتانی ڕۆژاوایی دژ بە نەیارانیان وتیشی: بایکۆتە نایاسایی و یەکلایەنەکانی ڕۆژاوا دژ بە ڕووسیا لە ئاستێکی دەگمەن دا، پێش بە دابین کرانی ئەم داخوازە دەگرێ.

 

سەرپەیڤ