ئادار 16, 2023 21:39 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ڕەچەی زۆرترین گیان لە دەست داوانی کۆرۆنای لە ئاستی جیھان دا شکاند

هاوکات لەگەڵ مردنی نەوەدو حەوت کەسی دیکە لەئاکامی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا، ئاماری سەرجەمی قوربانیان لەو وڵاتە سنوری ملوێنێک کەسی بەزاند.

بەپێی نوێترین ئاماری تۆمارکراو لە مەڕ توشبووانی ڤایرۆسی کوۆرۆنا، ژوماری قوربانیانی نەخۆشیی (کۆڤیدی_١٩) لەجیهان دا تاکوو ئەمڕۆ شەشسەدو هەشتاو یەک ملوین و نۆسەدو شەست و پێنج هەزارو نۆسەدو پێنج کەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون کە شەش ملوێن و هەشتسەدو چواردە هەزارو هەشتەسەدو حەفتاو پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەمریکا لەلایەنی تووشبوونی قوربانییەکانی بەو پەتایە لەسەرووی سەرجەم وڵاتان دایە.

هاوکات لەگەڵ مردنی نەوەدو حەوت کەسی دیکە لەئاکامی پەتای کورۆنا لە ئەمریکا، ئاماری سەرجەمی قوربانیان لەو وڵاتە گەییشتە ملوێنێک و سەدوپەنجا هەزارو سەدوو سی و سێ کەس.

سەرپەیڤ