خۆڕاگری هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عێراق هەڵوەشاندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447162-خۆڕاگری_هاوکێشە_سەربازییەکانی_ئەمریکای_لە_عێراق_هەڵوەشاندەوە
ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدشوهەدای عێراق وتی: خۆڕاگری هەموو هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لەسەر خاکی ئەم وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
(last modified 2026-10-03T15:21:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 18:50 Asia/Tehran
  • خۆڕاگری هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدشوهەدای عێراق وتی: خۆڕاگری هەموو هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لەسەر خاکی ئەم وڵاتە هەڵوەشاندەوە.

 ئەبوئالا ئەلوەلایی ڕایگەیاند: دانپێدانانی سەرۆکی ئەمریکا بە قەبارەی زیانەکانی هێزە سەربازییەکانیان و وەسفکردنی دۆخی هێزەکانیان لە عێراق وەک "چەقیو لە نێو زەلکاو و دۆزەخ" بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە لەسەر بەهێزی و ورد و ڕێکبوونی  ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری. ئەلوەلایی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم دانپێدانانە ڕاشکاوانەیە درۆ و دەلەسەکانی هەندێک  لایەنی دەرخست  کە هەوڵی بچووککردنەوە و بێ بایەخکردنی خۆراگرییان دەدا. ئەمینداری گشتی کەتایبی سەیدوشوهەدا ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری بە پشتبەستن بە توانای ئۆپەراسیۆنیی خۆی، هەموو هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لەسەر خاکی عێراق تێکدا و هەڵیوەوەشاندنەوە.