نیسان 12, 2023 20:25 Asia/Tehran
  • دومای ڕووسیا: چەکی بایۆلۆژیی ئەمریکا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ

دومای ڕووسیا بەرنامەی چەکی بایۆلۆژیی ئەمریکای بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ لە جیهاندا ناوبرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، دومای ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای هۆشداریی دان لەمەڕ مەترسیی بەرنامەی چەکی بایۆلۆژیی ئەمریکی لەدژی ئاسایشی بایۆلۆژیی جیهان، ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا ئەم بەرنامەیە نەک هەر سنووردار نەبووە بەڵکو ھێرشبەرانەتریش بووە.

ئەم ڕاپۆرتە ئەوە پیشان دەدات کە چەکی بایۆلۆژیی نوێی ئەمریکا لەسەر بنەمای ماددە نەخۆشکەرە نەناسراوەکانە کە ڕێژەی مردنیان بەرزەو بەهۆی لێکچوونیان لەگەڵ نەخۆشییە باوەکاندا درەنگتر ناس دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی دومای ڕووسیا، بوونی تاقیگەی بایۆلۆژیی ئەمریکی لە وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا، قەفقاز، کازاخستان و ئۆکرانیا بەستێنی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژێرخانی بایۆلۆژیی وڵاتانی میواندار خۆش کردووە.

هەرچەندە ئەمریکا ئەندامی ڕێککەوتننامەی چەکی بایۆلۆژییە، کە لە ساڵی 1972 پەسەند کرا و لە ساڵی 1975ەوە کاری پێدەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا بە یەکێک لە پێشەنگەکان دادەنرێت لە پەرەپێدانی جۆرە جیاجیاکانی ئەم چەکە نامرۆڤانەیە.

سەرپەیڤ