پێسکۆڤ: ئەمریکا لە پشت هێرشی بەخۆفڕ بۆ سەر «کرێملین»ەوەیە + ڤیدیۆی چرکەساتی ھێرشی سەر کۆشکی کرێملین
وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ئەمریکای بە پلاندانان بۆ هێرشی بەخۆفڕ بۆ سەر «کرێملین» تۆمەتبار کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «دیمیتری پێسکۆڤ» وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، ڕۆژی (پێنجشەممە) بە ئاماژە کردن بەمەی کە، ئەمریکا بە دیاری کردنی ئامانج بۆ ئۆکرانیا لە پشت هێرشی بەخۆفڕ بۆ سەر «کرێملین»ەوەیە، ڕایگەیاند:هەوڵەکانی واشنتۆن و کیێڤ بۆ ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە... ئەم هێرشە گاڵتەجاڕانەن.
پێسکۆڤ بە ئاماژەدان بەمەی کە هێرشی بەخۆفڕ بۆ سەر کرێملین لەژێر لێکۆڵینەوەی تەواو و بەپەلەدایەو بەشە پەیوەندیدارەکان لەم بابەتەدا لەسەر ھەستن، جەختی لەوەش کردەوە: ئەمریکا لە پشت هێرشی سەر کرێملینەوەیە و دەبێت لەوە تێبگات کە وەھا بەشداریکردنێکی ڕاستەوخۆ لە شەڕەکەدا چەندە مەترسیدارە.
ئەم بەرپرسەی ڕووسیا هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وەڵامی ڕووسیا بۆ ئەم هێرشە تیرۆریستییە، ڕایگەیاند: ناتوانم وردەکارییەکان بخەمەڕوو، بەڵام تەنیا دەتوانین باسی ئەو ڕێوشوێنانە بکەین کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکەن.
هاوکات «جۆن کربی»، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی MSNBC بانگەشەی کرد: ئەمریکا بە هیچ کلوجێک ئاگاداری ئەوە نییە کە کێ پلانی ئەم هێرشەی داڕشتووە.