بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دژە شەڕ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا
May 22, 2023 04:35 Asia/Tehran
سەدان کەس ڕۆژی یەکشەممە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی دژە شەڕیان بەرپا کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، خۆپیشاندەران لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، پارچەنوسسگەلێکی وەک "دیپلۆماسی لەبری شەڕ" و "ئێوە بەهۆی ناتۆوئۆکرانیاوە ئەڵمانیا لەناو دەبەن"یان بەز کردبووەوە.
ڕۆژی شەممەی حەوتەی ڕابردووش سەدان کەسی ئەڵمانی لە شاری هانۆڤەر دەستیان دایە خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامیی ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.
خۆپیشاندەران داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کرد هەوڵبدەن دانوستانەکانی ئاشتی دەستپێبکەن و بە نەناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ڕێگری لە پەرەسەندنی ململانێکان بکەن.