دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەرلەمانی بەریتانیا دوای ئەوەی ڕەوشت نزمییەکەی بووبە ھۆی ڕیسوا بوونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i418973-دەستلەکارکێشانەوەی_ئەندامێکی_پەرلەمانی_بەریتانیا_دوای_ئەوەی_ڕەوشت_نزمییەکەی_بووبە_ھۆی_ڕیسوا_بوونی
دوای ئاشکرابوونی ڕەوشت نزمییەکی ئابڕوبەرانەی پەرلەمانتارێکی بەریتانیا، دەستی لەکارکێشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2023 13:49 Asia/Tehran
  • دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەرلەمانی بەریتانیا دوای ئەوەی ڕەوشت نزمییەکەی بووبە ھۆی ڕیسوا بوونی

دوای ئاشکرابوونی ڕەوشت نزمییەکی ئابڕوبەرانەی پەرلەمانتارێکی بەریتانیا، دەستی لەکارکێشایەوە.

«دەیڤید واربێرتۆن»، نوێنەری ئەنجومەنی عەوامی بەریتانیا سەر بە پارتی پارێزکاری دەسەڵاتدار وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

«وار بێرتۆن» دوای ئاشکرابوونی کردەوە ڕەوشت نزمانەکەی لە پەرلەمان دوورخرا بووەوە. ھێشتا وردەکاریی زیاتر لەسەر کردەوە ڕەوشت نزمانەکەی ئەم نوێنەرە پارێزکارەی بەریتانیا بڵاونەکراوەتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار نوێنەری پارتی پارێزکاری دەسەڵاتدار لە ئەنجومەنی عەوامی بەریتانیا دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە، لەنێویاندا «بۆریس جۆنسن» سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا.

زیادبوونی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی عەوامی بەریتانیا لە پارتی دەستەڵاتداری  پارێزکاران لە بەر هۆکاری سیاسی و کردەوەی ڕەوشت نزمانە  ، پێگەی ئەم لایەنەی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا لاواز کردووە.