شه‌پۆلێكی گه‌رمای توند ئه‌مریكای گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
له ده‌ره‌نجامی خراپبوونی كه‌شوهه‌وا به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كانی وڵاتی كه‌نه‌دای دراوسێی، شه‌پۆلێكی گه‌رمای توند ڕووی له ئه‌مریكا و به‌تایبه‌ت ویلایه‌تی ته‌كساس و لویزیانا كرد و پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه و زۆرجاریش پله‌كانی گه‌رما 40 پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاند كه شاره‌زایان پێیانوایه گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا یه‌كێكه له هۆكاره‌كان
وته‌بێژێك به‌ناوی هه‌رێمی وێب له ویلایه‌تی ته‌كساس به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه 10 دانیشتووی هه‌رێمه‌كه‌یان به‌هۆی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سێكی دیكه‌ش كه له ناوچه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ژیا، دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌رزه‌كارێك له كاتی گه‌شتێكیدا له پاركه سروشتییه‌كه‌ی بیگ بێند به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما كه گه‌یشته 48 پله‌ی سه‌دی، بێ هۆش بوو و دواتر گیانی له‌ده‌ست دا
هاوكات ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 62 ساڵانیش له‌نێو شه‌پۆلی گه‌رمادا له ویلایه‌تی لویزیانا به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ویلایه‌ته‌كه‌ش ڕایگه‌یاندووه كه مردنی ئه‌و ئافره‌ته په‌یوه‌ندی به گه‌رماوه هه‌یه.
له وڵاتی مه‌كسیك-یش له‌ماوه‌ی نێوان 12 بۆ 25ی حوزه‌یران به‌هۆی گه‌رماوه 104 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.