ته‌مووز 22, 2023 12:35 Asia/Tehran

کۆمەڵی نیشتمانیی خانووبەرە لە ئەمریکا ناسراو بە "نار" ڕایگەیاند؛ فرۆشرانی ماڵ و خانووبەرە لە مانگی ژوەن لە چاو مانگی مای بە سێ پۆینت سێ لەسەد دابەزین گەیشووەتە چوار ملوێن و سەد و شەست هەزار یەکە.

کۆمەڵی نیشتمانیی خانووبەرە لە ئەمریکا ڕایگەیاند ئەم ڕێژەیە پیشاندەری هەژدە پۆینت نۆ لە سەد دابەزین لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی رابردووە و نزمترین ڕێژەی فرۆشرانی ماڵ لە ساڵی دووهەزار و نۆ بەم لاوەشە.

بە وتەی ئەم ناوەندە، دابەزینی ڕادەی فرۆشرانی ماڵ و خانووبەرە تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونی سازکران و بۆ فرۆش دانرانی ماڵ، تا ڕادەیەک کە لە کۆتایی مانگی ژوەندا، یەک ملوێن و هەشتا هەزار ماڵ بۆ فرۆش لە بازاڕدا هەبووە کە نیشانەی دابەزینی سەدی سێزدە پۆینت شەش بووە لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی رابردوو.

شایانی باسە دواهاتەکانی پەتای کۆرۆنا، شەڕی ئوکرانیاو کێشە و گرفتی هاوپێوەند بە دانەوێڵە و بایکۆت کرانی ڕووسیا، بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی هەڵاوسانێکی کەم وێنە لە ئابووریی ئەمریکادا.

کارناسانی ئابووری لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئێستاکە ئەمریکا خەریکی پێنانە نێو ڕکوود و قەتیسمانێکی قوڵی ئابوورییە.

سەرپەیڤ