راپرسییەک: %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە
ئاب 01, 2023 14:22 Asia/Tehran
ئەنجامی راپرسییەک ئاشکرایکردووە، %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نەماوە، ئەمەش خراپترین ئاستە لە 25 ساڵی رابردوودا.
راپرسییەکە لەلایەن پەیمانگەی گالوب بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە تێیدا هاتووە، “40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکی متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە لەرووی توانای سەربازی و دابینکردنی ئەمنیەت و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان”.
باسلەوەشکراوە، “لە دوای ساڵی 1997 ئەمە خراپترین ئاستی متمانەی هاوڵاتییانی ئەمریکایە بە سوپای وڵاتەکەیان ئەمەش بەهۆی شەڕی عێراق و ئەفغانستان”.
پەیمانگاکە پێشبینی کردووە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا رێژەی بێمتمانەیی هاوڵاتییانی ئەمریکا بە سوپای وڵاتەکەیان زۆر زیاتر ببێت.