ئاب 03, 2023 18:14 Asia/Tehran
  • ڕووسیا دەستی بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی ئێرانی کرد

میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، کە یەکەمین ئۆتۆمبێلی سیدان ئێرانی بە ناوی "ئێران خودرۆ دانا+ " لە بازاڕی ڕووسیادا دەرکەوتووە کە بە ڕکابەرێکی گەورەی ئۆتۆمبێلی لادا ڤێستا ئێن جی دروستکراوی ڕووسیا دادەنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Autonews.ru ڕووسی، کە لە 26ی تەمموزدا بڵاویکردووەتەوە، نرخی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە لە 1,449,000 ڕوبڵەوە دەستپێدەکات کە نزیکەی 15.5 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەکات.

ئەم ئۆتۆمبێلە ئێرانییە لەسەر بنەمای ئۆتۆمبێلی پژۆ 405  کە تەمەنی 36 ساڵە دروستکراوە. سەبارەت بە ڕەهەندەکانی ئۆتۆمبێلی سیدانەکە، بەم شێوەیەن: درێژی 4558 ملم، پانی 1720 ملم، بەرزی 1460 ملم، و هێڵی ویلەکانی 2671 ملم.

ئۆتۆمبێلی Dena + کە هەناردەی ڕووسیا دەکرێت، بزوێنەرێکی تۆربۆی 1.7 لیتری هەیە کە هێزی 150 ئەسپ بەرهەم دەهێنێت، لەگەڵ گێڕبۆکسێکی ئۆتۆماتیکی شەش خێرایی، کە خێراییەکەی دەگاتە 205 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لە تایمەتمەندییە تەکنیکییەکانی خودرۆ دینا + قفڵی مەرکەزی، سەقف ساڵۆن، ساردی و گەرمیی کورسیی، ئاوێنەی دواوە، هەستەوەری باران و ڕووناکی، هەستەوەری وەستانی ئۆتۆمبێل، کامێرای بینینی دواوە، کروز کۆنترۆڵ، ABS و ESP

 

سەرپەیڤ