خۆپیشاندانە جیهانییەکانی لایەنگرانی فەلەستین، دەربڕی ناکاریگەریی هەڕەشەکانی ڕۆژئاوا لەدژی فەلەستینە
بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جیهان لەوانە ئەمریکا،ئەڵمانیا،فەرەنساو ئینگلتەرا، ناکاریگەریی پڕوپاگەندەو ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ڕۆژئاوا لە دژی گەلی فەلەستین نیشان دەدات.
هەزاران کەسی ئەمریکی لە واشێنگتۆن بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە هاتنە سەر شەقامەکانی ئەم شارە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی بێ بەرگریی غەززەیان شەرمەزار کرد. گردبوونەوەو خۆپیشاندان لە مەیدانی ئازادیی واشێنگتۆن کە لە نزیک کۆشکی سپی دایە، تازەترین ناڕەزامەندی دەربڕینە لە سەرتاسەری جیھان بۆ کۆتایی ھێنان بە بۆردومانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە شەقامی پێنسیلڤانیاو شەقامەکانی دیکەی دەوروبەری پڕ بوون لە خۆپیشاندەر. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە دوێنێ لە زۆرێک لە پایتەخت و شارەکانی ئەوروپا، لەوانە بەرلین، پاریس، میلانۆ، دوبلین، و کۆپنهاگن، هەزاران کەس بۆ هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ گەلی فەڵەستین لە جەنگەی بۆردومانی بەردەوامی غەززە، لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە شەقامەکاندا دەرکەوتن و خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕی نایەکسانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە خەڵکی غەززە بوون.
خۆپیشاندەران ئاڵای فەلەستین و پارچەنووسگەلێکیان بەرز کردبووەوە کە لەسەریان نووسرابوو "کۆمەڵکوژی ڕابگرن"، "غەززە ڕزگار بکەن" و "ئاگربڕ"،ئینجا ڕوولە سیاسەتمەدارەکانیان ڕایانگەیاند کە پڕوپاگەندەکانیان دژی گەلی فەلەستین ناکاریگەرە
هەروەها خۆپیشاندان بۆ پشتگری لە جەماوەری غەززە لە شاری میلانی ئیتاڵیا بە بەشداریی نزیکەی هەزار کەس ، لەوانە چەندین کۆمەڵەی لایەنگری فەلەستین بەڕێوەچوو.
هەروەها هەزاران شارومەندی ئێرلەندیش ڕۆژی شەممە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین هاتنە سەر شەقامەکان و تاوانەکانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەیان شەرمەزار کرد.