خەساری قورسی لافاو لە ڤیەتنام ؛ 16 گیان لە دەستدان و 43 هەزار ئاوارەی لێکەوتەوە
تشرینی دووهم 20, 2025 17:29 Asia/Tehran
میدیاکانی ڤێتنام ڕاپۆڕتیان دا ، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو و جمینی زەوی لە ناوەندی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە ، کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکردووە، گەیشتووەتە ١٦ کەس .
لافاو و جمینی زەوی لە ناوچەکانی ناوەندیی ڤێتنام کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دەستی پێکرد، گیانی لانیکەم ١٦ کەسی گرت . ڕادەی بارانبارین لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی ناوەندی ڤیەتنام ، هەزار و ٥٠٠ ملیمەتری تێپەڕاندووە تا ئێستا بەهۆی لافاوەکەی ڤێتنامەوە پێنج کەس بێسەروشوێنن،و زیاتر لە ٤٣ هەزار ماڵ و زیاتر لە ١٠ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی ژێرئاوکەوتووە .هەروەها کارەبای زیاتر لە ٥٥٣ هەزار ماڵ و شوێنی کار و پیشە پچڕاون .