داخوازی یارمەتیی ١.٢ ملیار دۆلاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فریاکەوتنی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422703-داخوازی_یارمەتیی_١.٢_ملیار_دۆلاریی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بۆ_فریاکەوتنی_غەززە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان داخوازێکی مرۆڤدۆستانەی هێناوەتە ئاراوە سەبارەت بە پێویستیی کۆکرانەوەی یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی دوو ملیۆن و حەوتسەد هەزار فەلەستینی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2023 16:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان داخوازێکی مرۆڤدۆستانەی هێناوەتە ئاراوە سەبارەت بە پێویستیی کۆکرانەوەی یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی دوو ملیۆن و حەوتسەد هەزار فەلەستینی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە غەززە خەریکە دەبێتە گۆڕستانی منداڵان، ڕاشیگەیاند: مۆتەکەی غەززە واوەترە لە قەیرانێکی مرۆییە. ئەمە قەیرانێکی مرڤایەتییە و پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادان لە غەززە هەموو جیهان دەهەژێنێت و ناوچەکە ئاڵۆز و ناپاوەجێ دەکات و لە هەمووی دڵتەزێنتر ژیانی زۆر کەسێک بێتاوان لەناو دەبات.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشکاوانە رایگەیاند: هەڵمەتی زەوینیی هێزەکانی ئیسراییل و بۆردومانە بێ وچانەکانیان، خەڵکی مەدەنی، نەخۆشخانەکان، کەمپەکانی پەنابەران، مزگەوت و کڵێساکان و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەنە ئامانج و هیچ کەس لە غەززە جێگای ئەمن نییە.

گۆتێرێش جەختی کرد: بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ژماری ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا کوژراون ، زیاترە لە هەژماری ڕۆژنامەوانانی کوژراو لە هەر شەڕێکی دیکە لە لانیکەم سێ دەیەی ڕابردوودا.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: هەژماری فریاگوزاری کوژراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاترە لە هەر خولێکی هاوچەشن لە مێژووی ڕێکخراوەکەماندا. گۆتێرێش بە ئاماژە بەو هاوکارییە گرینگانەی کە لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە دەچێتە نێوغەززەوە، وتی: "دڵۆپێک هاوکاری، دابینکەری زەریایەک  پێداویستی نییە."

دەروازەی سەرسنووریی ڕەفەح بە تەنیایی توانای جێبەجێ کردنی کاروباری لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتییەکانی نییە.