خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا
خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و شەرمەزارکردنی تاوان و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەڕێوەچوو.
هەزاران لایەنگری فەلەستین لە شاری ویلمنگتۆن لە ئیالەتی دێلاوێری ئەمریکا لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین کە جۆ بایدن بە هۆکاری ژینۆسایدی خەڵکی غەززە دەزانن بە هۆی پشتیوانی کردنی ئەمریکا لە ڕژێمی ئیسراییل، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی ڕاگرتنی جەنایەت و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و دامەزرانی خێرای ئاگربڕ لە کەرتەدا.
دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئاسایی، ئازادیخوازان و موسڵمانانی دانیشتووی فەرەنسایش، هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمی جۆراوجۆریان دا و خوازیاری کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بوون. "ڕژێمی ئیسرائیل تیرۆریستە، ماکرۆنیش هاودەستە"، "هەموومان فەلەستینیین"، "ئاگربڕ، ئاگربڕ"، "ڕژێمی ئیسراییل جەنایەت دەکات، ڕۆژاوا پشتیوانی دەکات" لەو دروشمانەی بوون کە لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکانی پاریس و شارەکانی تری فەرەنسا دەبیستران.
هەزاران کەسیش لە شاری ڤیەننای پێتەختی ئۆتریش خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و هاوخەمی هاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە دەربڕی و جەنایەت و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەیان شەرمەزار کرد. لە لایەکی دیکەوە، هەزاران کەس لە خەڵکی ئیسپانیا لە شاری بارسێلۆنا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە خۆپیشاندانیان بەڕیوە برد. خۆپیشاندەرانی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا دروشمیان بەرزکردەوە و خوازیاری ڕاگرتنی جەنایەت و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بوون. هەزاران کەس لە خەڵکی ئێرلەندیش لە دوبلینی پێتەختی ئەم وڵاتە تا بێلفاست بە ڕاگەیاندنی هاودەنگییان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، جەنایەتە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەیان شەرمەزار کرد و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی دەرکرانی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنی لە ئێرلەند. هەروەها دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شاری کەیپ تاون لە باشووری ڕۆژاوای ئەفریقای باشوور دوێنێ شەممە بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندەران لە ئەفریقای باشوور خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، یارمەتیدانی خەڵکی ئەم کەرتە، دادگایی کرانی ڕێبەرانی ڕژێمی زایۆنی لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دەرکرانی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری ئەفریقا و ئازادیی فەلەستین بوون.
داکۆکیی حکومەتەکانی ڕۆژاوا لە ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی مافی بەرگری لە خۆ بە کردەوە گڵۆپی سەوز و ئیزندانە بەم ڕژێمە بۆ درێژەدان بە کوشتنی دڕندانەی منداڵان و ژنانی فەلەستینی.