سکرتێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نەخۆشخانەی شیفا ئیتر چالاک نیە
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی شیفای غەززە ئیتر وەک ناوەندێکی پزیشکی دەرمانی هیچ چەشنە چالاکیەکی نەماوە.
"تێدرۆس ئیدهانۆم"ی کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانەی پەیامێک لە کەناڵی ئیکس دا نووسی: بەداخەوە نەخۆشخانەی شیفای غەززە ئیتر وەک ناوەندێکی دەرمانی و پزیشکی هیچ لێهاتوویی و چالاکیەکی نەماوەو جیهان ناتوانێ بێدەنگ بێ بەرامبەر بەوەی کە نەخۆشخانەکان شوێنێکی بێ خەم و دڵنیا نین و کراون بە گۆڕەپانی کارەسات و هیوابڕاوی و مەرگ.
ناوبراو پێداگری کرد کە دۆخی ئەو نەخۆشخانە سامناکەو لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو دا لەگەڵ کەمی ئاوو کارەباو لاوازی ئینتڕنێت دا ڕوبەرو بوەوهەربۆیە ئیتر ناتوانی خزمەتگوزاری پێشکەشی نەخۆش و بریندارەکان بکا.
ناوبراو دیسانەوەش پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی ئاگربرلە غەززەو ڕاشیگەیاند کە ڕێژەی قوربانی و بریندارانی ئەو کەرتە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو یەگجار زۆر پەرەی سەندوە.