تشرینی دووه‌م 14, 2023 20:30 Asia/Tehran

جێگری نوێنەری چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پاڵپشتی وڵاتەکەی لە پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتێکی ناڤینی بەبێ چەکی ناڤۆکی و کۆمەڵکوژ ڕاگەیاند.

"گۆنگ شوانگ"ی جێگری نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕۆژی ڕابردوو لەمیانەی چوارەمین کۆنفڕانسی پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتێکی ناڤین"ی بەبێ چەکی ناڤۆکی و هەرچەشنە چەکێکی کۆمەڵکوژی دیکە پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری هەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی میکانیزمی پەرەدان بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پاڵپشتی لە  "ڕۆژهەڵاتێکی ناڤینی بەبێ چەکی ناڤۆکی و کۆمەڵکوژ.

بەوتەی ناوبراو خاوێنکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە چەکی ناڤۆکی و کۆمەڵکوژ مەترسی ململانێی چەکەمەنی و شەڕ کەم دەکاتەوەو میکانیزمێکی کارامەش دابین دەکا لەپێناو وەدیهاتنی ئاشتی و سەقامی درێژخایەن لە ناوچەکە.

ئەو دیپلۆماتە چینی یە وێڕای ئاماژە بە پەلاماری ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە، وتی کە لەو جۆرە قەیرانانەدا وڵاتەکەی پێی وایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ وەفادار بێ بە ڕوانگەیەکی ئاسایشی هاوبەش و گشتگیرو پایەدارو لەجیات ڕوبەڕووبونەوەو ململانێ پێداگری بکا لەسەر وتووێژ.

سەرپەیڤ