تشرینی دووه‌م 19, 2023 12:00 Asia/Tehran

بە پێی بڕیاری دیوانی کەتنی نێودەوڵەتی، کۆمپانیای هۆڵندایی "فۆرافینا" مەحکووم کرا بە دانی زیانبایی بە پێنج جانبازی شیمیایی ئێرانی.

بە پێی بڕیاری دیوانی کەتنی نێودەوڵەتی ئای سی سی لە شاری لاهەی هۆڵندا، کۆمپانیای هۆڵندایی "فۆرافینا" سەبارەت بە فرۆشتنی مادە بەراییەکانی سازکردنی چەکی شیمیایی بە ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵانی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەر ئێران، مەحکووم کرا بە دانی زیانبایی بە پێنج بەرکەوتەی شیمیایی ئێرانی.

بڕیاری دادگە سەبارەت بە سکاڵای پێنج بەرکەوتەی شیمیایی شەڕی داسەپێندروای عێراق بە سەر ئێران دژ بە دوو کۆمپانیای هۆڵندایی لەبەر فرۆشتنی مادەی شیمیایی بە عێراق لە دۆسیەیەکدا بە ناوی دۆسییەی بەرکەوتە شیمییایەکان، پازدەی نۆڤەمبری ٢٠٢٣ دەرکراوە.

ڕژێمی بەعس لە ساڵانی شەڕی داسەپێندراوی بە سەر ئێراندا زیاتر لە سێ هەزار تۆن چەکی قەدەغەی شیمایی دژ بە هێزی سەربازی و خەڵکی مەدەنیی ئێران بەکارهێنا، کە ئەوەش بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی هەزاران ئێرانی.

شایانی باسە ئێستاکە لە ئێراندا زیاتر لە شەست و پێنج هەزار بەرکەوتەی شیمیایی ناس کراون کە پێویستیان بە  چارەسەری و پێڕاگەیشتنی بەردەوامە. 

سەرپەیڤ