تشرینی دووه‌م 19, 2023 16:31 Asia/Tehran
  • سەندیرزخوازیاری بەشەرت ومەرج کردنی یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ تلاڤێڤ بوو

سێاتۆری ئەمریکایی خوازیاری بەشەرت ومەرج کردنی یارمەتیەکانی ئەم وڵاتە بە ڕژیمی زایۆنی بوو لە کاتی شەڕی غەززە

" بیرنی سەندیرز" سێناتۆری ئەمریکی لە پیشنێار گەلێکی نوێ دابۆ حکۆمەتی ئەمریکا وتوویەتی کەئەم وڵاتە دەبێ لەدانی یارمەتی زۆرتر بە تلاڤێڤ خۆببوێرێت مەگەرئەوەی کە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە هەڵوێستە سیاسی وسەربازیەکنی ئەم ڕژێمە سەبارەت بەمژاری فەلەستین بەدیی بێت.

زیاترلەیەک مانگ لە پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی خەکی فەلەستین لەغەززە تێدەپەڕێت وحکۆمەتی بایدن هەروا درێژە ئەدات بە یارمەتی ولاگری خۆی لە هەڵوێستەکانی ئەم ڕژێمە داگیرکارە، بەم حاڵە زۆرێک لەنوێنەرانی دێموکراتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی نوێنەران نەیاری سیاسەتی بایدن لە شەڕی غەززەن.

 

سەرپەیڤ