تشرینی دووه‌م 29, 2023 14:30 Asia/Tehran

ڕوسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پڕۆگرامی ئەمریکای بۆ جێگیرکردنی مووشەک لە ئاسیای خستۆتە ژێر چاودێریەوە.

دیمیتری پسکۆفی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ڕوسیا سەبارەت بە پڕۆگرامی مووشەکی ئەمریکا لە ئۆقیانووسی ئارام لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە بارودۆخەکەمان لەژێر چاودێری دایە.

پسکۆف وتی کە دیارە ئەو بابەتە بۆ ئێمە گرینگە کە هیچ کارێک کە هەڕەشە بێ بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیمان لەئارادا نیە.

وتەبێژەکەی کرملین لەوڵامی ئەو پرسیارەش دا کە ئاخۆ ئامانجی ئەو مووشەک دابەستنە بەردەستکاری بەرامبەر بە چیننە، پێداگری کرد کە وڵاتەکەی بەگشتی هەوڵ لەپێناو بەردەستکاری هیچ لایەکی پشتڕاست نەکردۆتەوەو ئەو کارە بەتەواوی بەنەشیاو دەزانێ.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو سیرگئی ڕیابکۆفی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وریایی دابوو کە بە دابەسترانی مووشەکەکی ناڤۆکی نێوبڕ لەلایەن ئەمریکاوە لە ئوروپاو ئاسیا وڵاتەکەی دەتوانی قەدەغەی کاتی جێگیرکردنی ئەو مووشەکانە لەبەرچاو نەگرێ. 

سەرپەیڤ